کانونی دوھەم 21, 2017 17:37 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما خامنەیی ، ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە پەیامێک دا ڕوو لە یەکێتی ئەنجومەنەکانی ئیسلامی خۆێندکاران لە ئەوروپا " گەنجی و خۆیندکاری" هەر وەک بەرەو دنە دە ر ێکی بە هێز ، وەسف کرد کە ئینسان لەمەڕ گەییشتن بە ئارمانجە بەرز وباڵاکان یارمەتی ئەدات .

 ڕێبەری مەزنی شۆرش لەم پەیامە دا  بەڕاشکاوی فەرمووی ، چاوەڕوانی لە ئێوەی ئازیز کارێکە زیاتر لە خۆ ناسی  زانستی  و دینی و ئەخلاقی  و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە کە کارتێکەریتان بێت بە سەر دەورو بەری خۆتان ، و ڕێڕەوانی ڕێگای خۆدا بە وتار و کردەی خۆتان زێدە بکەن .

پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ڕوو لە ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی خۆیندکاران لە ئەوروپا

جەختکردن لە سەر ڕۆڵی شۆێندانەری گەنجان لە بڕەو دان بە ئەندیشەی بێ خە وشی  ئیلاهی ، خاوەنی چەمک ومانایەکیی قووڵترە . ئەم کارتێکەرییە لە بارودۆخی هەنووکە  دا کە گەنجان ، لە هەندێک لە کۆمەڵگەکان لە داوی ئیدئۆلۆژیای دەمارگرژانە دا گیرۆدە بوون ، خاوەنی گرنگایەتیی چارەنووس سازە . گەنجان هەر بە هەمان ڕادە کە سازەندە و سەرمایەکانیی داهاتوون بە هەمان ڕادەیش لە بەر هێرشی هزری - فەرهەنگی و ڕەوتە دەمارگرژەکانیی سەرچاوە گرتوو لە ئیدئۆلۆژیای  خەوشێندراو بە ناوی مەزهەبن . ئاسەواری ئەم دیاردە نائاساییە دەتوانین لە هۆگرییەکانی دەمارگرژانە و بیرۆکەی ڕەگەز خوازانە و یان لاڕێیەکانی ئەخلاقی و مەودا گرتن لە مەعنەوییەت و دین لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژئاوایی ببینین کە وەکوو گرفتێکی لێهاتووە . ڕێبەری مەزنی شۆرش ، لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٥ لە نامەیەک  ڕوو لە گەنجان لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەم بوارە ، بە ڕاشکاوی و بێ پەردە قسەیان کرد . بەڕێزیان لە ژەنیڤەری ساڵی ٢٠١٤ یش پەیامێکیان هەر بەم ناوەڕۆکە ڕوو لە گەنجانیی ئەورووپایی و ئەمریکایی باکووری دەرکرد بوو . وەرزی هاوبەشی هەردوو نامە ڕاسپێری بە گەنجان لە بارەی ناسیاری ڕاستەو خۆ و بێ واسیتە لە ئیسلام بە تایبەت لە بارەی مێژووی ئیسلام و ڕابردووی ئیستعمار لە ناوچە و موتالە وتویژینەوە لە داڕشتەکانی هزری و فەرهەنگی و ئیدئۆلۆژیاکانیی مەزهەبییە .

وڵاتانێک کە ئەمڕۆکە بوونەتە ناوەندی کردەوە ترۆریستییەکان و گۆڕەپانی تەراتێنی تاقمی داعش  لەڕاستی  بەشێک لە گەنجانی خۆیان لە دەست داوە و بە هۆێ ئەم  بۆشایی گەورەیە تا ساڵانی زۆر هەروا گیرۆدەی مەسەلەکانی جۆر بە جۆری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەخلاقی دەبنەوە . دزەو کنەی تێکدەرانە لە نێو ئەندیشەکانی گەنجان بەمانای لەناو بردنی  ژێر خانەکانیی کۆمەڵگە و سست کردنی باوەرو برواکانیی دینی وئەخلاقی یە . ئەمڕۆکەیش دەستەڵاتە پاوانخوازەکان و لە سەرووی ئەوان دا ئەمریکا لە ترۆریسم و دەمار گرژیی وەکوو ئامرازێک  بۆ لەناو بردنیی گەنجان و بەدی هینانی ناکۆکی و بەرەو ڕووبوونەوەی نێوان ئیسلام و رۆژئاوا کەلک وەردەگرن .  یەکێ لەو مەسەلە گەلەی کە لەم بوارە دا لە زۆرێک لە کۆمەلگەکان زەبری داوە  غەفلەت لە رۆڵی بنیات نەری گەنجانە . گرنگایەتی ئەم پرسە بووتە هۆی ئەوەی کە ئەنجوومەنی ئاسایشت ی ڕیکخراوی نەتەوەکان نزیک دوو حەوتە دوای بڵاو بوونەوەی دووهەمین نامەی ڕێبەری شۆرش ڕوو لە گەنجان لە ڕۆژئاوا بە پەسەند کرانی  بریار نامەیەک لە سەر ڕۆڵی گەنجان وەکوو هێزێکی کاریگەر  بۆ بەدی هێنانی بینای ئاشتی و بەرەنگاربوونەوەی دەمارگرژی جەخت بکەن . ئەحمەد ئەله ەنداوی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ئەو کاتەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری هاوپێوەند بە گەنجان ئەم بڕیار نامەیەی وەک دەستکەوتێکی بەرچاو لە ڕەوتی گۆڕینی بیرۆکەی زاڵ لە بارەی گەنجان زانی و ئەوی وەک دانپێدانان بە  ڕۆڵی یەکجار باڵا کە گەنجان دەتوانن لە بینای ئاشتی جیهانی دا بیگێرن ، وەسف کرد . ئەوە هەمان ڕاستییە کە لە پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆرش بۆ یەکێتی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی خۆیندکاران لە ئەوروپا، ئاماژەی پێ کراوە .

سەرپەیڤ