پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵهاتی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی ئەکبەر(ع)
حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر(ع)، کوڕی گه‌وره‌ی ئیمام حو‌سێن(ع) لە یانزەی شەعبانی ساڵی٣٣ی کۆچی مانگی لە مەدینە لەدایک بوو.
باوکی واتە ئیمام حو‌سێن(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان و دایکی لەیلی کچی ئەبی مەڕڕەیە. ئیمام حو‌سێن(ع) ، ئەوی بە وێچووترین مرۆڤ لە باری خوڵقان و ئافران، ئەخلاق و تایبەتمەندی دەرونی و ڕوحی، قسەکردن و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان لە حەزرەتی ڕەسولی نازدار(د.خ) ، دەناساند.

زیاتر له هه‌موو که‌س له ره‌سوڵی خودا(ص) ده‌چوو، روخساری روخساری ره‌سوڵ، خووخده‌ی خووخده‌ی ره‌سوڵ، ئاخاوتنی ، ئاخاوتنی ره‌سوڵی خودا(ص) هه‌رکه‌س ئاواتی دیداری ره‌سوڵی خودا(ص)ی هه‌بووایه، ده‌یروانیه روخساری کوڕه‌که‌ی له‌یلا، به راده‌یه‌ک که بابی به‌ڕێزیان فه‌رمویانه؛ هه‌رکات ئاره‌زومه‌ندی دیداری پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌بووین، چاومان له روخساری ئه‌و ده‌کرد.
هه‌ر به‌و هۆیه کاتێک له رۆژی عاشورا بانگی مه‌یدانیان ده‌کرد و به‌ره‌و به‌ره‌ی خه‌بات وه‌رێکه‌وتن، ئیمام حو‌سێن(ع) سه‌ری بۆ لای ئاسمان به‌رز کرده‌وه و وتی؛ اللهم اشهد على هؤلاء القوم فقد برز اليهم غلام اشبه الناس برسولك محمد خلقا و خلقا و منطقا و كنا اذا اشتقنا الى رؤية نبيك نظرنا اليه.

حەزرەتی عەلی ئەکبەر(ع) لە ١٠ی موحەڕەمی ساڵی٦١ی کۆچی لە ڕووداوی عاشورا هاوڕێ لەگەڵ باوکی مەزنی و یارانی بەوەفای ئەو حەزرەتە، شەهید و لەتەنیشت ئیمام حو‌سێن(ع) لە کەربەلا ئەسپەردە کرا.
یەک لەئاشکراترین نموونەکانی کەماڵ و سەمبولی پاکی و پیاوەتی، حەزرەتی عەلی ئەکبەر(ع) شەهیدی مەزنی حەماسەی عاشوراو کوڕی خودان فەزیلەتی سیدالشهدا (علیه السلام)ـە.

لە ڕۆژهەژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی ئەکبەر(ع) وەک ڕۆژی گەنجان ناودێر کراوە.
پیرۆز بێ یاد و بیره‌وه‌ری هێمای بوێریی و ئازایه‌تیی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر(ع).