دەست پێ بوونی بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بە ئامادە بوونی ئێران
ئهیلوول 17, 2021 13:18 Asia/Tehran
بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بە ئامادە بوونی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە شاری «دووشەنبە»ی پێتەختی تاجیکستان دەستی پێکرا.
لەم کۆبوونەوە ئامادمەندو ئۆنلاینە ناوچەییەدا کە بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی دەستی پێکراوە، ١٢ وڵاتی ئەندامی سەرەکی و چاودێر لەوانە سەرۆک کۆمارانی تاجیکستان ،ڕووساه، چین، هیند ، مەنگۆلیا و سەرۆکانی قڕقیزستان، کازاخستان، بیلاڕووس، پاکستان، تورکمەنستان و ئوزبەکستان تیای دا بەشدارن.