به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید مالک هاشمی، ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی کونسولگه‌ری ئێران له شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له سلێمانی بازنه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران دیاری کراوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ندوقی ده‌نگدان له بینای کونسولخانەی ئێران له سلێمانی جێگیر کراوه و تاکوو کۆتایی ڕۆژی ده‌نگدان ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و وتیشی : ئێمه هه‌روه‌ها سه‌ندووقێکی گه‌ڕۆکمان دابین کردووه که کاتژمێر ۸ بۆ ۱۰ی ڕۆژی هه‌ینی له بینای شاره‌وانی شاری که‌لار ده‌بێت، له درێژه‌دا ئه‌م سه‌ندووقه کاتژمێر ۱۱ بۆ ۱۲.۳۰ له قایمه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت و دواجار کاتژمێر ۴ بۆ ۶‌ی ئێواره که شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ئاماده ده‌بێت.
هاشمـی له کۆتاییدا وتی: ئه‌م سه‌ندووقانه بۆ ئه‌و ئێرانیانه دابین ده‌کرێت که له هه‌رێمی کوردستانن و ده‌توانن به‌م جۆره به‌شداری دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆک کۆماری ئێران بکه‌ن.
شایانی باسه که ڕۆژی ۱۹ی گوڵان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به ۱۲هه‌مین سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و ۱۲هه‌مین سه‌رۆک کۆرای ئێران بۆ ماوه‌ی ۴ ساڵ دیاری ده‌کرێت.