تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 18:14 Asia/Tehran

دوابەدوای تەشەنەسەندنی ناکۆکی لە نێوان پارتە کوردە عێراقییەکان و مشتومڕی میدیایی لە نێوان پارتی دیمۆکرات و یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق، "بەرهەم ساڵح" کەسایەتی سیاسی بەناوبانگی کوردی عێراق، داوای هەڵوەشانەوەی حکوومەتی هەرێم دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی، دکتۆر "بەرهەم ساڵح" بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لە باکووری عێراق، پێداگری کردووە لەسەر پێویستی پەیوەندی و دانوستان لەگەڵ بەغدا و لە درێژەشدا خوازیاری پێکهێنانی حکوومەتی ئینتیقالی بووە لە کوردستانی عێراقدا بەڵام تاکوو ئێستا هیچکام لەلاینەکان و دوو پارتە سەرەکییەکەی کوردستانی عێراق کاردانەوەیێکیان لەمەڕ ئەو داواکارییە پیشان نەداوە.

سەبارەت بە گۆڕانکارییە مەیدانییەکان لە باکووری عێراقیش، پاش پێشڕەوی بێ تێکهەڵچوونی هێزە عێراقییەکان، بە پێی دوایین زانیارییەکان، هەر ئێستاکە هێزە عێراقییەکان لە قەزای "شنگال" تا نزیکی ناوچەی "سنوونە" سەقامگیر بوونە. لە ناوچەی "مەخموور"یشدا هەتا کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە پێشمەرگەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق، لە ناوچە باکوورییەکان بە ئاراستەی هەولێر، سەرقاڵی ساتر و خەندەق لێدان بوون و بە تەواوی شارۆچکەی مەخمووریان چۆڵ کردووە. لە ناوچەکانی "خانەقین" و "جلەولا"ش سوپای عێراقی جێگیر بوونە.

هەروەها ئەمڕۆ وەفدێکی ئەمنی و ئاسایشی پێکهاتوو لە نوێنەرانێک لە پەرلەمان و وەزارەتی نێوخۆی عێراق گەیشتنە کەرکووک.

"حاکم زاملی" بەرپرسی لیژنەی ئەمنی و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق

"حاکم زاملی" بەرپرسی لیژنەی ئەمنی و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق و لیوا "رۆکنعەلی سوبحان"ی نوێنەری وەزارەتی نێوخۆی عێراق وەکوو بەرپرس و لە سەرووی ئەو وەفدەدا سەردانی کەرکووکیان کردووە و بڕیارە دوا دۆخی کەرکووک تاووتوێ بکەن.

گەڕانەوەی خەڵکی سیڤیل بۆ کەرکووک

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت