تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 12:02 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی ئاڵمان لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی باکووری ئێراق

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی باکووری ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلۆ؛ زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان دوێنێ سێ شەممە بەئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی حکومەتی ناوەندیی ئێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەباکووری ئەو وڵاتە، وتی: کێشەو گرژیی ناوچەکە لەڕێی سەربازییەوە چارەسەر نابێ بەڵکوو چوونەسەری ئاستی ناکۆکییەکان ، ناوچەکە ناجێگیرتر و ئاڵۆزتر دەکا.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بەپێداگریی لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش وەک سەریەتی حکومەتی ئێراق بۆ هێنانەدی سەقام لەناوچە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی ئێراق هاندا.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتیی جیهانی و کاردانەوەی توندی حکومەتی ئێڕاق دووشەممە٢٥ی سیپتەمبەر لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.

ڕێکخراوی نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە ، ئوروپاو ئەمریکا بەشەرمەزارکردنی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی لەهەرێمی کوردستان، جەختیان کردووە لەسەر پاراستنی یەکڕیزیی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق.

سەرپەیڤ