بە بانگەشەی ساختەکاری، پارتە ناڕەزاکانی ھەڵبژاردنی خۆجێیی کوردستانی عێراق سکاڵایان بردە دادگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350952-بە_بانگەشەی_ساختەکاری_پارتە_ناڕەزاکانی_ھەڵبژاردنی_خۆجێیی_کوردستانی_عێراق_سکاڵایان_بردە_دادگە
نوێنەرانی سێ پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق بە ئامادە بوونی لە دادگەی ھەولێردا لە بارەی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم ناوچەیە سکاڵایان دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 07:27 Asia/Tehran
  • بە بانگەشەی ساختەکاری، پارتە ناڕەزاکانی ھەڵبژاردنی خۆجێیی کوردستانی عێراق سکاڵایان بردە دادگە

نوێنەرانی سێ پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق بە ئامادە بوونی لە دادگەی ھەولێردا لە بارەی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم ناوچەیە سکاڵایان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا ، نوێنەرانی ئەم سێ پارتە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە پارتەکانی دیموکرات و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق پێناسەی ساختەیان لە ھەڵبژاردنەکاندا بەکار ھێناوە.  

سکاڵادەربڕینی نوێنەرانی سێ پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە بارەی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم ناوچەیە لە حاڵێکدایە کە ئەو لایەنانەی دکە کە ناڕەزامەندن بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە ھەتاکو ئێستا زیاتر لە ھەزار سکاڵایان بردووەتە لای لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانی عێراق کە ھێشتا وەڵامی ئەو سکاڵایانە نەدراوەتەوە.

بە گوێرەی یاسای لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەبا لە ماوەی ٧٢ کاژێردا دەرەنجامی ھەڵبژاردن ڕاگەیەنەدرا بایە کەچی دوای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ ھێشتا دەرەنجامەکەی ڕانەگەیەندراوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق سیھەمی سپتامبەر لە سێ پارێزگای ھەولێرو دھۆک و سلێمانی بەرپا کرا.