تورکیا جارێکی تر باکووری عێراقی بوردومان کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i385114-تورکیا_جارێکی_تر_باکووری_عێراقی_بوردومان_کردەوە
سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی بەربڵاو لە بەغداو وڵاتانی عەرەب بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئانکارا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە، سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ ھەینی ڕایانگەیاند کە تورکیا جارێکی تر ناوچەگەلێکی باکووری عێراقی بوردومان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2020 11:01 Asia/Tehran
  • تورکیا جارێکی تر باکووری عێراقی بوردومان کردەوە

سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی بەربڵاو لە بەغداو وڵاتانی عەرەب بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئانکارا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە، سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ ھەینی ڕایانگەیاند کە تورکیا جارێکی تر ناوچەگەلێکی باکووری عێراقی بوردومان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە عێراقییەکانەوە، ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا ئەمڕێ بە بوردومانی گوندێک لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کرایەوە.

بنکەی ھەواڵیی بەغدا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئاسایشتییەوە ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی تورکیا گوندی «ئەدەنیە» لە پارێزگای «دھۆک»ی بوردومان کردووە.

ئەم سەرچاوەیە کە ھیچ ئاماژەیەک نەکراوەتە ناوەکەی وتیشی: دوابەدوای ئەم ھێرشە سێ سەرنشینی ترۆمبیلێک کوژران.