نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لەرێککەوتنى هەرێم و بەغدا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i385690-نەتەوەیەکگرتووەکان_پێشوازی_لەرێککەوتنى_هەرێم_و_بەغدا_دەکات
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند، گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2020 20:02 Asia/Tehran
  • نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لەرێککەوتنى هەرێم و بەغدا دەکات

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند، گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکانەوە.

«جینین ھێنیس پلاسخارت» نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، سەبارەت بە کێشەکانی نێوان دەوڵەتی بەغدا و ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکان.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچە سنوورییەکانی عێراقد و تورکیا جێی نیگەرانییەکی گەورەیە و لە ئێستادا بەردەوامن لەھاندانی ھەردووک وڵات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان لە ڕێگای گفتوگۆ وھاوکارییەکان ھاوڕێ لەگەڵ رێزگرتنی تەواو لە سەروەریی نیشتیمانی.

پلاسخارت لەبارەی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکومەتی ھەرێمیشەوە روونیکردەوە کە ھەردوو لایەن رێککەوتنێکی سەرەتاییان ئەنجام داوە، بەتایبەتی رێککەوتن لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کارێکی ئەرێنییە و پیشوازی لێدەکەین.

پلاسخارت باسی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقیش کرد و وتی: دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پتەو بکرێت و لەژێر فشارە سیاسییە بەردەوامەکان دەرباز ببێت.