ناوەندی توێژینەوەکانی گۆڕان: پارتی بەهۆی پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ تورکیادا دەتوانێ خوازیاری ڕاگرتنی هێرش بۆسەر هەرێم بێ
ناوەندی توێژینەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە ئامانج لە پەلامارە سەربازیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان، زاڵبوون بەسەر هەرێمەو پارتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ تورکیادا هەیە، دەتوانێ خوازیاری ڕاگرتنی پەلامارەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر هەرێم بێ.
ناوەندی توێژینەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک لەژێرناوی"پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان؛ شوێنهات و سێناریۆکان" ڕایگەیاند؛ تورکیا لەڕاستیدا هەرێمی کوردستان بە بەشێک لەخاکی خۆی دەزانێ و ئامادەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەهەرێمی ، کردۆتە باشترین بیانوو بۆ بەهێزکردنی جێگەوشوێنی لەشکریی خۆی لەهەرێمدا.
لەڕاپۆری بزووتنەوەی گۆڕان دا هاتووە، تورکیا بە هێرش کردنەسەر هەرێمی کوردستان، ئامانجگەلی شاراوە لەوان زاڵبوون و بەرفراوانکردنی دزە و دەسەلاتی لە هەرێمدا پێوشوێن دەگرێ بۆیە، تائێستا ٣٠ سەربازگەی لەهەرێمدا سازکردووە.
لەو لێکۆڵینەوەدا جەخت لەوەکراوە کە پارتی دیموکرات پەیوەندییەکی قووڵی هەیە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا و دەتوانێ داوا لەو پارتە بکا پەلامار و ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی لەدژ هەرێمدا ڕابگرێ و یان سەربازگەکانی تورکیا لەخاکی هەرێم بباتە دەر.
ئەندامێکی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراقیش حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە بەرپرسی دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر سەروەریی عێراق زانی و پێی داگرت؛ بێ دەنگەی هەولێر، پاساهەڵنەگرە.
فازڵ فەتلاوی لەوبارەوە گوتی: هەولێر لەهەمبەر دەسدرێژکاریی تورکیا خۆڕاگر نەبووەو لەباری سەربازی یان یاساییەوە بەرەوڕووی نەبووەتەوە و هەڵوێست نەگرتنی شیاوی عێراق بووەتە هۆی دووپات بوونەوەی دەسدرێژکاریی و پێشێلکرانی سەروەریی وڵات لەلایەن تورکیاوە.