هەڵوێستی یەکێتی و پارتی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i386357-هەڵوێستی_یەکێتی_و_پارتی_لەسەر_یاسای_هەڵبژاردنەکانی_عێراق
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە و یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی خۆیان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق خستە ڕوو و بڕیاریشە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەش کۆبونەوە بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 15:28 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی یەکێتی و پارتی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە و یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی خۆیان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق خستە ڕوو و بڕیاریشە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەش کۆبونەوە بکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکەی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو دوو حزبەدا هاتووە، "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 12ی ئەیلول، دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوە و پێکەوە یەک هەڵوێست بوون لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێم بۆ یەکخستنی دیدگایەکی کوردیانە لە هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم".

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەوەی کە یەکێتی و پارتی کێشەیان هەیە لەگەڵی مادەی 15و بڕگەی شەشی یاساکەیە کە دەڵێت پارێزگاکان پێکدێن لە چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن کە ڕوون نیە چەند بازنە و چۆنە".

هاوکات ڕزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنەکە پێش وەختەیە و بۆچونی جیاواز هەیە لەسەر فرە بازنەی یان هەر جۆرێکی دیکە، بۆیە کۆی هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە لەگەڵ لایەنە سیاسییە کانی هەرێم کۆ دەنگبین لەسەر ئاڕاستەیەک کە خزمەت بە دەنگ و نفوزی کورد بکات لە عێراق".

بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم هەوڵ دەدەن یەک هەڵویست بن لەسەر شێواز و سیستمی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکە.