درێژەی پەلاماری تورکیا بۆسەر گوندو لادێکانی هەرێمی کوردستانی عێراق
ئهیلوول 14, 2020 09:14 Asia/Tehran
سوپای تورکیا چەند جار گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆکی بۆردومان کرد.
فڕۆکەکانی تورکیا سەرلەنوێ گوندی "رویسی" سەربە "باتیفا" لە شاری زاخۆ و پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد.
ئەو لادێیە لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن سوپای تورکیاوە پەلاماردراوەو کێڵگەو مەزراکانی سوتێندراوە.
پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان لەچەند مانگی ڕابردوودا بەشێوازێکی بەرچاو توند بوون و لەو پەلامارانەدا جگە لەوەی ژمارێک لەدانیشتووانی ناوچەکە بوونە قوربانی، بەشی زۆری ژێرخانەکانی ناوچەکەش وێران بووەو زۆربەی گوندەکانیش چۆڵکراون.