مه‌سرور بارزانی لە پەرلەمان: له هه‌ردوو ئاستی دارایی و کارگێڕی چاکسازیمان ده‌ستپێکردووه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستاندا رایگه‌یاند، چاکسازییان له له هه‌ردوو ئاستی دارایی و کارگێڕی ده‌ستپێکردووه و لیژنه‌یه‌کیان بۆ رێگری کردن له قاچاخچێتی ده‌روازه سنوورییه‌کان پێکهێناوه.
بە پێی راپۆرتی میدیای وێستگە نیوز ، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی کوردستاندا که مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم، وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و چه‌ند وه‌زیرێکی تر ئاماده‌ن باس له دۆخی دارایی و چاکسازی و چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌کرێت.
مه‌سرور بارزانی، له به‌شێکی وتاره‌که‌یدا وتی: لە هەردوو ئاستی دارایی و کارگێری چاکسازییان دەستپێکردوە و له‌م کابینه‌یه‌شدا زۆرترین وەزیر هاتونەتە پەرلەمان.
سه‌رۆکی حکومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی گەیاندن باج بدەن و 49 کۆمپانیا ئاگادارکراونەتەوە و حەوت کۆمپانیاش دراونەتە دادگا".
له‌باره‌ی ده‌روازه سنوورییهکانیشهوه، سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌ڵێت: "قاچاخچیه‌تی له ده‌روازه سنوورییه‌کان هه‌یه و لیژنەمان لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش پێکهێناوە".
سه‌رۆکی حکومه‌ت ئاشکراشیکرد، "ژمێرەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه رێکخراون و لەمەودواش مووچە بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەبێت و دوو مووچەیی نامێنێت".
هه‌روه‌ها وتیشی: "دۆسیەی ئەلکترۆنی بۆ سەرجەم خانەنشینان دروست دەکرێت".سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش کرد، لێخۆشبوونی نایاسایی باج رێگه پێناده‌ن و کۆمپانیا گه‌وره‌کان ناچار کراون باج بده‌ن.
ئه‌وه‌شی وت، له هه‌ردوو ئاستی دارایی و کارگێڕی چاکسازییان ده‌ستپێکردووه، ده‌شڵێ، له‌م کابینه‌یه‌دا زۆرترین وه‌زیر هاتوونه‌ته په‌رله‌مان.