وەزیری نەوتی عێراق: ههرێمی کوردستان خۆی بە پابەندی بڕیاری ڕێکخراوی «ئۆپێک پلاس» نازانێت
«ئیحسان عەبدولجەبار» وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە: حکومەتی ههرێمی کوردستان خۆی بە پابەندی بڕیاری ڕێکخراوی «ئۆپێک پلاس» لەمەڕ کەم کردنەوەی ھەناردەی نەوتەکەی نازانێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتهرز، «ئیحسان عەبدولجەبار» وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەمەڕ دانەبەزاندنی ئاستی ھەناردەی نەوتەکەی ڕایگەیاندووە: تائێستا ههرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە بڕیاری ڕێکخراوی «ئۆپێک پلاس» و ئاستی هەناردەی نهوتەکەی دانەبەزاندووە.
وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دوای رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا ھەتا ئەم کاتە حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە «ئۆپێک پلاس» لەسەری ڕێککەوتووە.
بەوتەی وەزیری نەوتی عێراق، چاوهڕوان دهکرێت که ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی وڵاتەکەی لە پێنج بۆ شەش ساڵی داهاتوودا بگاتە حەوت ملیار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەوەش لەکاتێکدایە کە، پێشتر هەرێم و بەغدا رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی کەپێویستە پابەندبن بەبڕیارەکانی «ئۆپیک پلاس»ەوە و لەیەکێک لەخاڵەکانی رێککەوتنەکەش ئاماژەی پێدراوە.