فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389293-فرسه_ت_سۆفی_پارێزگاری_هه_ولێر_بە_کۆرۆنا_گیانی_لەدەستدا
دوای ماوەیەکی زۆر لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 06:48 Asia/Tehran
  • فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

دوای ماوەیەکی زۆر لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

 

دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشکەوتنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشری2020 پارێزگاری هەولێر لە  ھەندەران کۆچی دواییکرد.

 رۆژی 19-10-2020، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە. دواتر بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکرا. 

د. فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر.

 فرسەت سۆفی کە دکتۆرای لە یاسای گشتی دا  هەبوو ،  مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر و  ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.