تیرۆریزمی حکومی، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شەیە بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان
یادداشتێکی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە تیرۆری زانای بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێران، شەهید «فەخری زادە» کە لە میدیا‌و راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان دا بڵاو بووەتەوە.
رۆژی هه‌ینی ٧ ی سەرماوەزی ١٣٩٩ ی کۆچی هه‌تاوی ( ٢٧ تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ ی زایینی) جارێکی دیکە تیرۆریزمی رێکخراو و حکومی، یه‌کێک له زانایان و به‌ڕێوبه‌رانی به‌ناوبانگی بواری ناڤۆکی و به‌رەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرده ئامانج.
له‌م کرده‌وه تاوانکار و تیرۆریستیه‌دا، «د.موحسین فه‌خری زاده» سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه و داهێنانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران که خزمه‌تێکی زانستی و توێژینه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی به وڵات و خه‌ڵکی ئێران کرد، له‌سه‌ر ده‌ستی تاوانکارانی تیرۆریست شه‌هید کرا.به پێویستی ده‌زانم لەرباره‌ی ئه‌م تاوانه، ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکه‌م:1- شه‌هید «فه‌خری زاده»، به‌رپرسێکی فه‌رمیی حکومه‌تی ئێران بوو و تیرۆرکردنی به‌ڕێزیان پێشێلکردنی مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه و دژی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یاسا و ڕێسا ناسراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانە. له‌سه‌ر ئه‌م بنامایه، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت گشت وڵاتانی بانگه‌شه‌کاری به‌رگری له مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، واز لە پێوەری دوفاقانە بھێنن و به ڕوونی ئه‌م کاره تیرۆریستیه سه‌رکۆنه بکه‌ن.2- بە ئاشکرا شوێن پەنجەی رژێمی تاوانکار و تیرۆریستی ئیسرائیل له‌م تیرۆره ناجوامێرانەو ترسنۆکانه‌یەدا به‌دی ده‌کرێت. ئێمه ئه‌م کرده‌وه‌یه به کارێک ده‌زانین که له بەر دۆش دامان و بێچاره‌یی له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی به‌هێزی ئێران ئه‌نجام درابێت. ئه‌ڵبه‌ت دۆسیه‌ی ٧٢ ساڵه‌ی ئه‌م رژێمه له تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی، زانا و به‌رگریکارانی موسڵمانی ناوچه‌که گه‌لێک ڕه‌ش و تاریکه. سروشت و جه‌وهه‌ری ئه‌م رژێمه له‌سه‌ر بنه‌مای داگیرکاری، هه‌ڵکوتان و تیرۆریزمی ڕێکخراو دا، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان. به داخه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ته‌واوی ساڵانی ڕابردوودا وه‌ڵامێکی شایسته و گونجاوی کرده‌وه تیرۆریستی و تاوانکارانه‌کانی ئیسرائیلی نه‌داوه‌ته‌وه و ئه‌م سزانه‌دانه بووه‌ته‌هۆی چاونه‌ترسی ئه‌م رژێمه بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی کاره تیرۆریستیه‌کانی.3- کۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم کۆمه‌ڵێک قاره‌مان و باشترین ئازیزانی خۆی به‌خت کردووه. به دڵنیاییەوە وه‌ها روداوگه‌لێک بچوکترین کێشه بۆ خواست و ئیراده‌ی شێلگیرانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌م ڕه‌وته‌دا دروست نه‌کردووه و ناشیکات. کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای به‌ئاگابوون له پیلانی دۆژمنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان، به مافی خۆی ده‌زانێت وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌م تاوانه و سزادانی فه‌رمانکه‌ران و جێبه‌جێکارانی بداته‌وه. 4- ئه‌زمونه‌کان سه‌لماندویه‌تی ئامرازه شکستخواردوه‌کانی تیرۆر ناتوانێت ڕێگری له جوڵه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شاڕێی زانست و پێشکه‌وتنی زانستی دا بکات. ئه‌م جوڵه‌یه به پشتبه‌ستن به توانای گه‌نجانی به‌جه‌رگی ئێران، به‌و پەڕی توانا و هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.