ھەڵوێستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ھەرێم لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە
سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی هه‌رێم راگه‌یاندو جەختی لەوە کردەوە کە: ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌بێته‌هۆی گه‌رمکردنه‌وه‌ی گیرفانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ئه‌مڕۆی ڕایدەگەیەنین و ٤٨ کاژێری تر کۆبونه‌وه ده‌که‌ین.
له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: سه‌ره‌خۆشی له‌که‌سوکاری هه‌موو ئه‌و گه‌نجه ئازیزانه ده‌که‌م که به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه شه‌هیدبوون، بژارده‌ی مانگرتنی په‌رله‌مانتاران و پێشکه‌شکردنی یاداشت بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان که له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ده‌کرێت بژارده‌یه‌کی رێپێدراوی قانونی ده‌ستوورییه، حه‌قی خۆیانه داواکاریان هه‌بێت له ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و له حکومه‌تی هه‌رێم.
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد: دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به‌گوێره‌ی پێویستییه و به‌گوێره‌ی کاریگه‌رییه‌تی له‌سه‌ر دۆخی موچه‌خۆران و هه‌رێمی کوردستان، ده‌مه‌وێت ڕاشکاوانە بیڵێم ئه‌گه‌ر دانیشتنێکی په‌رله‌مان ده‌بێته‌هۆی گه‌رمکردنه‌وه‌ی گیرفانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ئه‌مڕۆی ڕایدەگەیەنین و ٤٨ کاژێری تر کۆبونه‌وه ده‌که‌ین.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌شی وت: ئه‌وان له په‌رله‌مانی کوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێم و حکومه‌ت و لایه‌نه عێراقییه‌کان و هه‌موو چڕبوونەوەیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که له ئێستا هه‌ردوو حکومه‌ت بگه‌نه رێککه‌وتنێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی هه‌رێم له‌م دڵه‌ڕاوکێیه رزگاری ببێت، هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان نیه بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بین که کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک.