مەسرور بارزانی: پەکەکە ڕۆڵی ھەیە لە بشێوییەکانی ھەرێمی کوردستان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390188-مەسرور_بارزانی_پەکەکە_ڕۆڵی_ھەیە_لە_بشێوییەکانی_ھەرێمی_کوردستان_دا
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە پشت پەردەی بشێوییەکانی ھەرێ م و بە دیاریکراوی شاری سلێمانییەوەیە و وتوویەتی: ھیچ بەرنامەیەک بۆ بەبرسیەتی ڕاگرتنی خەڵکی کوردستان و ناکۆکی چێکردن لەنێو لایەنە جۆربەجۆرەکاندا لە ئاراادا نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 02:43 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی: پەکەکە ڕۆڵی ھەیە لە بشێوییەکانی ھەرێمی کوردستان دا

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە پشت پەردەی بشێوییەکانی ھەرێ م و بە دیاریکراوی شاری سلێمانییەوەیە و وتوویەتی: ھیچ بەرنامەیەک بۆ بەبرسیەتی ڕاگرتنی خەڵکی کوردستان و ناکۆکی چێکردن لەنێو لایەنە جۆربەجۆرەکاندا لە ئاراادا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە بشێوییەکانی ئەم حەوتەیەی ھەرێم و بە دیاریکراوی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: حکومەت ھیچ گرفتێکی لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی خەڵک نییە، بەڵام بە داخەوە ئەم ناوچەیە توندوتیژی و کرداری نایاسایی بە خۆیەوە دەبینێت کە دیارە بۆ کەس جێگای قەبووڵ نییە.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە لایەنی بیانی دەستی لەو ناڕەزایەتییانەدا ھەیەو بوونەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئاژاوە.

بارزانی داوای لە دەوڵەتی بەغداش کرد کە بۆ چارەسەریی دانی موچە داکۆکی لە ھەرێمی کوردستان بکات.