روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لەبارەی حەشدی شەعبی کوردییەوە
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەبارەی حەشدی شەعبی کوردییەوە روونکردنهوهیهکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ کوردستانیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دروست ناکرێت.
میدیاکانی ھەرێم رایانگەیاند ، لە بارەی بڵابوونەوەی هەواڵێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستکردنی هێزێکی چەکداری کورد لە پارێزگای کەرکوک کە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، وهزارهتی ناوخۆی حکومهتی ههرێمی کوردستان له رونکردنهوهیهکدا رایگهیاندووه، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە.
ئاماژهی بهوهشکردووه، لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە کە هیچ هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ کوردستانیان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست ناکرێت وئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێکی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای کەرکوک.
وهزارهتی ناوخۆی حکومهتی ههرێمی کوردستان له رونکردنهوهکهدا ئاشکراشیکردووه، دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن و ئەگەر هیچ هەنگاوێکێش هاوێژرابێت بۆ دروستکردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆکایەتی دەستەکەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.