بەرەبەشی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021 ی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i391156-بەرەبەشی_ھەرێمی_کوردستان_لە_بودجەی_2021_ی_عێراق
میدیای درەو میدیا لە راپۆرێک دا دەستی داوەتە لێکدانەوەی بەرەبەشی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2021 12:22 Asia/Tehran
  • بەرەبەشی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021 ی عێراق

میدیای درەو میدیا لە راپۆرێک دا دەستی داوەتە لێکدانەوەی بەرەبەشی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق.

بە پێی راپۆرەکە کە کوردپرێس بڵاوی کردووەتەوە ، ئەم بودجەیە لە کاتی پەسەندکرانی لە پەرلەمانی عێراق و پێبەندبوونی ھەرێم بە جێبەجێ کردنی بەڵێنە دیاریکراوەکان ، دەتوانێ کێشە و گرفتە ئابووریەکانی ھەرێم لە ساڵی 2021 دا چارسەسەر بکات . 

بە پێی راپۆری درەو میدیا ، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دراوە بە پەرلەمان و بەشی ھەرێمی کوردستان لەم پرۆژە یاسایەدا 13 ترلیۆن و 904 ملیار  دینار دیاریکراوە کە سێ تریلیۆن دیناری لە کۆی بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران ھەرێم زیاترە ، چونکە کۆی بودجەی پێویست بۆ موچەی کارمەندانی ھەرێم 10 تریلیۆن و728 میلیۆن دینارە . 

بە پێی رەشنووسی بودجە ، ھەرێمی کوردستان دەبێ وەک ساڵانی پێشوو داھاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژدا و نەک خودی نەوتەکە ، بدات بە دەوڵەتی عێراق .