ئەمڕۆ شاندەکەی ھەرێم دیسان بۆ دانوستان دەچێتەوە بەغدا
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شاندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆکانی بۆ گه‌یشتنه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولحه‌کیم خه‌سرۆ، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی هه‌رێمی کوردستان دوێنێ رایگه‌یاند : سبه‌ی یه‌کشه‌ممه شاندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆکانی بۆ گه‌یشتنه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ، جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان کرد و دوای ئەوەی کە بە ئەنجامێک نەگەیشتن گەڕانەوە ھەولێر و دوای دیداریان لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم ، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هه‌مان شاند سه‌ردانی به‌غدا بکه‌نه‌وه.
هه‌ر دوێنێ ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند که چاوه‌ڕان ده‌کرێت، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشنیی 2021 له ماوه‌ی 10 رۆژی داھاتوودا، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بخرێته ده‌نگدانه‌وه.