پشتگری عەممار حەکیم لە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا
ئهمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهگهڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کۆبوهوه.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، لهکۆبوونهوهکهدا عهممار حهکیم ڕایگهیاند، هەرێمی کوردستان بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
وتیشی "ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوه لە سەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هیوادارین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی لە سەر بدرێت".
لهبهرامبهردا سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم، هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێم و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان.