پاپای ڤاتیکان گەیشتە ھەولێر
کەمێک پێش ئێستا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پشوازی لێکرا و لەگەڵ لەهۆڵی فڕۆکەخانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاینییەکان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی پاپا، کاتژمێر 08:00 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکەی پاپا فرانسیس گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
دوای کۆبوونەوەکانی لە هەرێمی کوردستان پاپا فرانسیس بەرەو موسڵ بەڕێدەکەوێت و دەچێتە ناوچەی هەبوت و لە کەنیسەی موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش دەکات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە هەولێر و کاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆ لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بە بەشداریی 10 هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەدەبات کە زیاتر لە 200 ئاژانسی هەواڵیی جیهانیی مەراسیمەکە دەگوازنەوە.