ئادار 08, 2021 11:03 Asia/Tehran
  • لە 33 هەمین ساڵهاتی کارەساتی هەڵەبجە :بۆ یه‌که‌مینجار ژماره‌یه‌ک فۆتۆی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ نمایش ده‌کرێت

بڕیاره‌ ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌مه‌ 10 و 11 -3-2021 ده‌زگای هزری شارستانی به‌سه‌رپه‌رشتی دکتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی و به‌هاوکاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌بۆنه‌ی 33 هه‌مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشه‌نگایه‌کی فۆتۆگرافی بکرێته‌وه‌.

 

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ کامه‌ران مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گشتی شه‌هیدان و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌  PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌م چالاکییه‌ دووڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ناومۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامده‌درێت و له‌پێشه‌نگاکه‌دا بۆ یه‌که‌مینجاره‌ ئه‌م وێنانه‌ نمایش ده‌کرێت که‌هی ڕۆژی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ڕۆژانی دواتره‌.

وتیشی: ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ،له‌شاری سلێمانی  و له‌مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌ سوره‌که‌، مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌ت به‌کاره‌ساته‌که‌، به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌چه‌ند چالاکییه‌کی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت و پاشان پێشه‌نگای فۆتۆکه‌ له‌وێش نمایش ده‌کرێته‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌ری گشتیی شه‌هیدان وکیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م چالاکییه‌ ده‌زگای هزری شارستانی به‌سه‌رپه‌رشتی دکتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی و به‌هاوکاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان وئه‌نفالکراوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سازی ده‌که‌ن .

سەرپەیڤ