روونکردنەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بارەی چاپکردنی پولە هەرا لەسەرەکان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی چاپ کردنی پولی پۆستەی یادکردنەوەی سەردانی پاپا بۆ هەرێم روونکردنەوەی بڵاوکردەوە .
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی چاپکردنی پولە هەرا لەسەرەکان کە بە بۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس رابەری کاتولیکەکانی جیهان بۆ هەرێم چاپ کراوە ، روونکردنەوەی بڵاوکردەوە .
د.جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌دواى هاتنى پاپا فرانسیس بۆهه‌رێم کۆمه‌ڵێک وێنه بۆ پولى پۆسته پێشنیارکراوه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێستا پێشنیاره و نه‌بوه‌ته بڕیار.
وتیشى، له‌کاتى هه‌ر بڕیارێکدا حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستورى عێراق و سه‌روه‌رى ووڵاتان له به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ى که هه‌یه تا ئێستا پێشنیارى هونه‌رمه‌ندێک بوه‌و هیچ مه‌به‌ستێکى له‌پشته‌وه نه‌بووه.
له‌کاتى هاتنى پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمى کوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌کى پولى پۆسته بڵاوکرایه‌وه، یه‌کێکیان وێنه‌یه‌کى پاپابوو که نهخشهىەکی ساختەی له‌پشتبوو ئه‌مه‌ش تورکیاى نیگه‌رانکرد و به‌فه‌رمى داواى ڕونکردنه‌وه‌یان له‌هه‌رێم کرد.
ئەم هەنگاوەی هەولێر ناڕەزایەتی توندی ئێران و تورکیای بەدوادابووە . وەزارەتی دەرەوی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتی نیشاندا و بە پێشێل‌کرانی یەکپارچەیی خاکی خۆی زانی .
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە کاردانەوە بەم کارە گوتی : دیارە ئەوەی کە لە فەزای گشتی دا بڵاوبووەتەوە ، بە پێچەوانەی پڕەنسیپ و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکانە .
گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ناڕەزایەتی بە حکومەتی عێراق لە بارەی ئەم بابەتە خوازیاری کۆکرانەوە و سڕینەوەی خێرای ئەم هەنگاوە نادۆستانە بووە .