پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوێکدا سهرۆکی پهرلهمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ١٦ی مارسی ٢٠٢١دا.
د. ڕێواز فایەق، سهرۆکی پهرلهمانی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە چواری ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٦ی ٣ی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا کێشە و گرفتەکانی شاری ھەڵەبجە تاووتوێ بکرێن .
لە 16 ی مارسی ساڵی 1988 دا رژێمی بەعسی عێراق شاری ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد و 5 ھەزار دانیشتووی شارەکەی بە گازی ژاراوی قڕ کرد .