په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیی مسته‌فا کازمی و نێچیرڤان بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i394363-په_یوه_ندی_ته_له_فۆنیی_مسته_فا_کازمی_و_نێچیرڤان_بارزانی
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدا و باسیان له‌ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2021 11:04 Asia/Tehran
  •  په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیی مسته‌فا کازمی و نێچیرڤان بارزانی

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدا و باسیان له‌ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان کرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ مسته‌فا کازمیه‌وه‌ پێگه‌یشت، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی کوردی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای جه‌ژنێکی ئارام، سه‌رکه‌وتن و ساڵێکی خۆشی بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لی کوردستان خواست.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیرانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییه‌که‌ی لای خۆیه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیرانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییان و هیوای ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کانی بۆ عێراق خواست.