نیسان 15, 2021 11:37 Asia/Tehran
  • «سەرایا ئەولیا دەم» : ھێرشی سەر بنکەکەی ڕژێمی زایونی لە باکووری عێراق کاری ئێمە بوو

تاقمی تازە دامەزراوی ناسراو بە «سەرایا ئەولیا دەم» بەرپرسایەتیی ھەڵمەتی سەر بنکەی سیخوڕیی موسادی لە باکووری عێراق دا گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، تاقمی تازە دامەزراوی ناسراو بە «سەرایا ئەولیا دەم»  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھەڵمەتەکەی شەوی چوارشەممە بۆ سەر بنکەی ھەواڵگری و ناوەندی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی موساد لە ھەولێری ھەرێمی کوردستانی ئەنجام داوە.

«سەرایا ئەولیا دەم» لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەم ھەڵمەتە زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.

شەوی چوارشەممە سەرچاوە نافەرمییەکان ڕایانگەیاند: تاقمێکی نەناسراو بنکەی ھەواڵگریی موساد لە باکووری عێراقیان کردووەتە ئامانج کە لە ئەنجام دا چەندین کەس لە سیخوڕەکانی ئیسرائیل کوژراون و یان بریندار بوونە.

سەرپەیڤ