نیسان 24, 2021 10:04 Asia/Tehran
  • فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا سنووری ناحیه‌ی شیلادزێیان بۆردومان کرد

ئێوارەی دوێنێ ھەینی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردومانی ده‌ڤه‌ری نێروه‌ و ڕێکانیان له‌ سنووری ناحیه‌ی شیلادزێیان کرد.

په‌یامنێری کوردستان تیڤی له‌ شیلادزێوە رایگەیاند : به‌ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی ده‌ڤه‌ری نێروه‌ و ڕێکانیان بۆ جارێکی تر ده‌ستپێکرده‌وه‌.

گوتیشی:  تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌کان نه‌زانراون.

هه‌روه‌ها گوتیشی: فڕۆکه‌کان به‌ ئاسمانی شیلادزێدا سوڕاونەوە و  ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوکێی لای دانیشتووانه‌که‌ی دروستکردووه‌.

سەرپەیڤ