پاش یەک ساڵ ڕاگیران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی، هەولێر و تاران دەستپێبوونەوە
May 03, 2021 17:20 Asia/Tehran
پاش ڕاگرتنێکی یەک ساڵە، یەکەمین گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تاران دووبارە دەستی پێ کردەوە.
بە پێی هەواڵی مێهر، تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: گەشتی فڕۆکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەستی پێ کردووە و کاتژمیر ٢٣ ڕۆژی یەکشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٠، فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.
ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش لەم بارەوە وتی: لە سەر دەستپێکی دووبارەی فڕین لە نێوان هەولێر و ئێران ڕێککەوتن کراوە و ئیستا بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە.