May 09, 2021 00:13 Asia/Tehran
  • تورکیا گونده‌کانى بنارى کێسته‌ی بۆردومانکرد

جارێکى تر فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانى تورکیا بۆردومانى گونده‌کانى بنارى کێسته‌ له‌ ناوچه‌ى کانى ماسى له‌ پارێزگاى دهۆک ده‌کات و تا ئێستا زه‌رو زیانه‌کان نه‌زانراوه‌.

بە پێی ھەواڵێکی میدیای شارپرێس ، سه‌ربه‌ست سابیر به‌ڕێوه‌رى ناحیه‌ى کانى ماسى  ڕایگه‌یاند، به‌شێکى زۆر له‌ گونده‌کانى زنارى کێسته‌ به‌هۆى به‌رده‌وامى شه‌ڕو بۆردومانه‌کانه‌وه‌ چۆڵکراون و به‌رده‌وام له‌وناوچه‌ سنوریانه‌ بۆردومان هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسى وتیشى، ئه‌مرۆش بۆردومانى فرۆکه‌جه‌نگیه‌کانى تورکیا هه‌بووه‌ به‌ڵام تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌کان نه‌زانراوه‌.

تورکیا به‌بیانووى چه‌کدارانى په‌که‌که‌ هێرشى زه‌مینى و ئاسمانى بۆ ناوچه‌ جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام ده‌دات و تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستێکى له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

سەرپەیڤ