فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان :ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یکات، کۆمه‌ڵکوژکردنەو به‌هه‌موو پێوه‌رێک تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه
فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ھەڵئێستێکدا بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی گەلی چەوساوەی فەلەستین ڕایگەیاند: ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی جوله‌که ده‌یکات، جگه له داگیرکارییه‌کی بێ ڕه‌زای ئاشکرا، کۆمه‌ڵکوژکردنی گه‌لێکی سته‌ملێکراوی خاک داگیرکراوه و به‌هه‌موو پێوه‌رێک تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عه‌بدولستار مه‌جید» سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان لە پەرلەمانی ھەرێم له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی کرد: به‌داخه‌وه جارێکی دیکه و له‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له مانگی پێرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، قه‌واره‌ی داگیرکه‌ری جوله‌که به دڕندانه‌ترین شیواز که‌وته‌وه په‌لاماردانی نوێژخوێنانی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسا و دواتریش موشه‌کبارانکردنی خه‌ڵکی بێ دەرەتانی فه‌له‌ستین له که‌رتی غه‌ززه و شه‌هید و بریندارکردنی ده‌یان هاوڵاتیی که له‌ناویاندا ژن و مناڵ هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە کە، ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی جوله‌که ده‌یکات، جگه له داگیرکارییه‌کی بێ ڕه‌زای ئاشکرا، کۆمه‌ڵکوژکردنی گه‌لێکی سته‌ملێکراوی خاک داگیرکراوه کە دیارە به‌هه‌موو پێوه‌رێک تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه، لەم ڕووەوە هیچ گه‌لێک هێنده‌ی کورد هه‌ست به ئازاری کۆمه‌ڵکوژی ناکات بەو پێیەی که هه‌ردووک لامان بووینه‌ته قوربانیی دڕندایەتیی دوژمنان و دووڕویی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان لە پەرلەمانی ھەرێم لەو راگه‌یه‌ندراوه‌دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ده‌بو لانیکەم یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئەو وڵاتە عه‌ره‌بانەی وا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی جوله‌که ڕێککەوتوون، ده‌سته‌به‌ری پاراستن و سه‌لامه‌تیی گه‌لی فه‌له‌ستین بایە، نه‌ک ئێستا به‌دیار کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه بێده‌نگ دابنیشن و به‌یاننامه‌ی شه‌رمه‌زاریی ده‌ربکه‌ن.