May 15, 2021 10:44 Asia/Tehran
  • راگەیاندنی ھاوخەمیی مەسعوود بارزانی لە گەڵ گەلی فەلەستین

بە دوای دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و پەلاماری زایۆینەکان بۆ سەر فەلەستینیەکانی نێو ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1948 ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە گەڵ گەلی فەلەستنی ھاوخەمی خۆی نیشاندا .

بە پێی راپۆرتی  کوردپرێس بە گێڕانەوە لە شەفەق نیوز ، مەسعود بارزانی با ناردنی ھێمن ھەورامی وەک نێردراوی تایبەت بۆ دیتنی نەزمی حزووری سەرکونسولی فەلەستین لە ھەرێمی کوردستان ، لە گەڵ گەلی فەلەستین ھاوخەمی دەربڕی و داکۆکیی خۆی لەوان راگەیاند . 

کونسولخانەی فەلەستین لە ھەولێر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند : مەسعوود بارزانی بە ناردنی نامەیەک بۆ مەحمود عەباس سەرۆکی قەوارەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی و ھاوخەمی  خۆی لە گەڵ گەلی فەلەستین لە رووداوەکانی ئەم دواییانە لە بەیتولموقەدەس  راگەیاند و جەختی کردەوە : دڵی ئێمە لە گەڵتانە . 

لەم دیدارەدا نەزمی حزووری ش وێڕای رێزگرتن لە ھێمن ھەورامی نیردەی تایبەتی مەسعوود بارزانی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ھەریمی کوردستان و ئەندامی باڵای پارتی دیموکرات ، رێزی گرت لە نامەکەی مەسعوود بارزانی لەمەڕ برایەتی و ھاوخەمی لە گەڵ گەلی فەلەستین . 

سەرپەیڤ