بەردەوامیی ھێرشی نایاسایی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397639-بەردەوامیی_ھێرشی_نایاسایی_سوپای_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_عێراق
ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە درێژەی ھێرشە نایاساییەکانی بۆ سەر باکووری عێراق، پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2021 12:55 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشی نایاسایی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە درێژەی ھێرشە نایاساییەکانی بۆ سەر باکووری عێراق، پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی کوشت.

بە پێی ڕاگەیاندنی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەم پێنج ئەندامەی «پەکەکە» لە میانەی ئۆپراسیۆنی «چنگۆڵی بروسکە» و «چنگۆڵی ھەورە گرمە» لە باکووری عێراق دا کوژراون.

ئۆپراسیۆنەکانی ناسراو بە «چنگۆڵی بروسکە» و «چنگۆڵی ھەورە گرمە» دژی بنکەکانی پەکەکە لە ڕۆژی ٢٤ی ئاپریل لە نائوچەی «مەتینا»و «ئاواشین»و«بازیان» لە باکووری عێراق دەستیان پێ کراو ھێشتاش بەردەوامن.

ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە بەغدا گەلێک جار وێڕتی ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە بە پێشێلکردنی دەستەڵات و سەروەریی خاکی عێراق ناوی بردوون.