ئەمڕۆ بەیانیی : فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدییان بۆردومانکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی سنوری زناری کێستە و گوندەکانی هرور و چەلکێ موسڵمانانیان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی میدیای خەندان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی زناری کێستە و گوندەکانی هرور و چەلکێ موسڵمانانیان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردو دو هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیا سێجار گوندی چەلکێ موسڵمانانیان بۆردومانکردوە و یەکێک لەو شوێنانەی بۆردومانکراوە گۆڕستانی گوندەکە بووە.
لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتووە و چەند گوندێک چۆڵکراون.