سۆران عومەر : داهاتی دەروازە سنووریەکانی هەرێم دەچێتە گیرفانی دوو حزبی دەسەڵاتدار
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398985-سۆران_عومەر_داهاتی_دەروازە_سنووریەکانی_هەرێم_دەچێتە_گیرفانی_دوو_حزبی_دەسەڵاتدار
سۆران عومەر ئەندامی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان گوتی : داهاتی دەروازە سووریەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو هەژماری دوو حزبی دەسەڵانداری هەرێم .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2021 03:19 Asia/Tehran
  • سۆران عومەر : داهاتی دەروازە سنووریەکانی هەرێم دەچێتە گیرفانی دوو حزبی دەسەڵاتدار

سۆران عومەر ئەندامی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان گوتی : داهاتی دەروازە سووریەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو هەژماری دوو حزبی دەسەڵانداری هەرێم .

سۆران عومەر گوتیسی : داهاتە سەرەکیەکانی دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو هەژماری دوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەولێر و سلێمانی و ناچێتە نێو هەژماری وەزارەتی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستان . 

 سۆران عومەر هەروەها گوتی : زیاتر لە 21 دەروازەی سنووری لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە نێوان حزب و بنەماڵەکانی دەسەڵاتداردا دابەشکراون و هەر لایەنێک ، دەروازیەکی لە دەستدایە و لە ناردنی داهاتەکەی بۆ بەغدا یان هەژماری حکومەتی هەرێم خۆی دەبوێرێ .

ژمارێک لە لایەنە سیاسی و پارلەمانیەکانی عێراق ، دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستانیان بە دەروازە گەورەکانی گەندەڵی دارایی  و ئیداری راگەیاندووە .