شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکی کۆنیای تورکیا لە ھەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە قەڵاچۆی ئەندامانی بنەماڵەکی کورد لە کۆنیای تورکیا بە دەستی نەتەوە پەرستەکان ، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم تاوانکاریە ، خوازیاری دادگایی کرانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قێزەوەنە بوو .
نێچیروان بارزانی لە ئاگادارینامەیەک دا کوژرانی 7 ئەندامی بنەماڵەکی کورد لە کۆنیای تورکیای بەدەستی تورکە نەژادپەرستەکان بە توندی مەحکوم کرد و لە گەڵ بنەماڵە قوربانیان ھاوخەمی دەربڕی .
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە تورکیا ڕایگەیاند: ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
ئێوارەی دوێنێ، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا لەلایەن گروپێکی چەکداری ڕەگەزپەرستەکانەوە کوژران.لەسەر ئەو ڕوداوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و پەیامێکی لە تویتەری سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوکردوە و سەرەڕای ئیدانەکردنی تاوانەکە ڕایگەیاند: ئەوانەی بەرپرسیارن لەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
"لە تویتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیای تورکیا، گروپێکی چەکداری نەتەوەپەرستەکان، هێرشیانکردە سە خێزانێکی کورد و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و دواتر خانوەکەشیان سوتاندن.