ئاب 25, 2021 16:34 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پارتی دیموکرانی کوردستان پێشوازیی کرد لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

«نەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکرانی کوردستان لەگەڵ «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٢٥ ئاب، له‌ سه‌ڵاحه‌دینی ھەرێمی کردستان «نەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکرانی کوردستان پێشوازیی کرد لە «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و شاندەکەی ھاوڕێی و لەگەڵیاندا کۆبووەوە.

له‌ دیداره‌کەدا بارودۆخی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌که‌ و هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر و گرفتەکانی  به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق و هه‌ردوولا دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ببێته‌ هۆی سه‌قامگیری و ڕاسته‌ڕێبوونی پرۆسه‌ی سیاسی، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ واده‌ی خۆی ئه‌نجام بدرێت و گەره‌نتی ئه‌وه‌ش هه‌بێت که‌ هه‌ڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ ژینگه‌یه‌کی ئارام و دوور له‌ ده‌سکاری به‌ڕێوه‌ بچێت و هه‌موو لایه‌کیش ڕێز له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و خواستی گه‌ل بگرن.

سەرپەیڤ