نێچیرڤان بارزانى پشتگیری لە هه‌نگاوه‌کانى پارێزگاری نەینەوا دەکات بۆ دابین کردنى ئارامى و سه‌قامگیرى لە پارێزگاکەدا
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، و نه‌جم ئه‌لجبوورى، پارێزگارى نه‌ینه‌وا کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارزانى پشتگیریی خۆی لە هه‌نگاوه‌کانى پارێزگاری نەینەوا بۆ دابین کردنى ئارامى و سه‌قامگیرى لەو پارێزگایەدا ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە له دیدارەکەدا دۆخى گشتیى نه‌ینه‌وا و بارى ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌کان و ئابوورى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاى نه‌ینه‌وا تاوتوێ کران و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که پێویسته دۆخى شه‌نگال له چوارچێوه‌ى ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا، چاره‌سه‌ر بکرێت.
هەروەها نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ئه‌رک و هه‌نگاوه‌کانى پارێزگار و ئیداره‌ى نه‌ینه‌وا بۆ دابین کردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چالاکیى ئابوورى و کارى مرۆیى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکرنه‌وه ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئاواره‌کانى ناوچه‌که به خواست و بڕیارى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه مووسڵ و ناوچه‌کانى دیکه‌ى نه‌ینه‌وا، پاش ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌کانیان جێگیر ده‌بێت.
دۆخى سیاسى و هه‌ڕه‌شه‌کانى تیرۆر و کرده‌وه‌کانى داعش له ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که بوو.