وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن 8 بڕیاری نوێی دەرکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400613-وەزارەتی_پەروەردەی_هەرێم_لەبارەی_دەستپێکی_ساڵی_نوێی_خوێندن_8_بڕیاری_نوێی_دەرکرد
‌ ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هەشت رێکاری‌ خۆپارێزی‌ بۆ ناوه‌نده‌کانی‌ خوێندن بڵاوکردەوە و جه‌ختیش دەکاتەوە، که‌ به‌ستنی‌ ماسک بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان ناچارییه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2021 12:46 Asia/Tehran
  • وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن 8 بڕیاری نوێی دەرکرد

‌ ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هەشت رێکاری‌ خۆپارێزی‌ بۆ ناوه‌نده‌کانی‌ خوێندن بڵاوکردەوە و جه‌ختیش دەکاتەوە، که‌ به‌ستنی‌ ماسک بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان ناچارییه‌.

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پەروەردەی گشتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردوە و واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە باسی لەوەکردووە، بەستنی ماسک لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەیی لە ناوەندەکانی خوێندن ئیلزامییە و ئەوانەی پابەند نەبن رووبەڕوی سزا دەبنەوە.