پەیامی «مەسعود بارزانی» دوای کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردن و ڕاگەیەندرانی دەرەنجامەکەی
«مەسعود بارزانی» سهرۆکی پارتی دیموکرات لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرکەوتووانە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە:پێویستە ئەو سەرکەوتنەی پارتی ببێتە هۆی ئەوەی کە بەرپرس و کادێر و ئەندامانی پارتی زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن.
بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو هەڵبژاردنەدا «مەسعود بارزانی» سهرۆکی پارتی دیموکرات له پهیامێکدا پیرۆزبایی لە جەماوەری کوردستان کرد.
له پهیامهکهدا هاتووه: پیرۆزبایی لە کادێر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم کە توانیان لە کێبڕکێیەکی مەدەنی و ئارامدا سەرکەوتنێکی گەورە بۆ پارتی و ڕێبازەکەیان مسۆگەر بکەن و ڕۆحی شەهیدان ئاسوودە بکەن. سەرکەوتنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا بە مانای سەرکەوتنی پڕەنسیب و بەها و ئەو بنەمایانەیە کە خەباتی گەلی کوردستانی لەسەر وەستاوە و، پەیامێکە بۆ هەموو لایەک کە خەڵکی کوردستان لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری مێژوو و بەهاکانی نابێت. پێویستە ئەو سەرکەوتنەی پارتی ببێتە هۆی ئەوەی بەرپرس و کادێر و ئەندامانی پارتی زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن و، هەمیشە ئەو ئامۆژگارییە بە نرخەی بارزانیان لەبیر بێت، "لە سەرکەوتندا مەغروور نەبن و لە شکست نائومێد نەبن".
له بهشێکی تری پهیامهکهدا بارزانی سوپاسی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەزگا ئەمنییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵی کردووەو ڕۆڵی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەدا بەرز نرخاندووە.
بارزانی ئهوهشی خستووهته ڕوو که، سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتنی ئیرادەی گەل و سەرکەوتنی دیموکراسیە. هەر بۆیەش هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیز و تەواوکاری یەکتری بن.