پارتی لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان دانوستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i401657-پارتی_لەگەڵ_لایەنە_کوردی_و_عێراقییەکان_دانوستان_دەکات
ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت پارتی دیموکرات بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان شاندێکی باڵای پێک دێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2021 16:11 Asia/Tehran
  • پارتی لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان دانوستان دەکات

ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت پارتی دیموکرات بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان شاندێکی باڵای پێک دێنێت.

 هۆشیاری سیوەیلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت: "وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی کۆمیسیۆنین، دواتر شاندێکی باڵا پێکدەهێنین لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان دانوستان بکەن، پێمان باشە بەیەکدەنگی و یەکگوتاری بچینە بەغدا".

پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاوەکوو ئێستا بە 33 کورسی، لە هەرێمی کوردستان حیزبی یەکەمە و بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت، زۆرترین چاوی لەسەرە، بانگەوازی یەکگوتاری و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان دەکات لە بەرامبەر لایەنە عێراقییەکان.