کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402892-کاروانێکی_دیکەی_کۆچبەران_گەیشتنەوە_هەرێمی_کوردستان
کاروانێکی ١٧٦ کەسیی دیکەی کۆچبەرانی کورد لە فڕۆکەخانەی «میسنک»ی بیلاڕوسیاوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

کاروانێکی ١٧٦ کەسیی دیکەی کۆچبەرانی کورد لە فڕۆکەخانەی «میسنک»ی بیلاڕوسیاوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو فڕۆکەوە، زیاتر لە ٦٠٠ کۆچبەری کورد و عێراقی لە بێلاڕوسیاوە گەڕێندرانەوە ھەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دابەزین.

کۆچبەرە کوردەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کارئاسانییان بۆکراوە بۆ گەڕانەوە.

ئەوە دووەم کاروانی کۆچبەرانی کوردە، کە لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە پایتەختی ئەو وڵاتە و پاشان دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەشێک لەو هاوڵاتییانە ئاماژە بە دۆخی سەختی سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەکەن، ئەم کۆچبەرانە ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەسەر سنوورەکانن، بەبێ ئەوەی چارەنووسیان ڕوون بێت.