دیداری نێوان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم
«نێچیرڤان بارزانی» و «موحەممەد حەلبووسی» پێکەوە کۆبوونەوەو جه‌ختیان له ڕۆڵ و ئاماده‌یی و کاراکردنی پێگه‌ى هه‌ردوو پێکهاته‌ى کورد و سوننه کردەوە له پرۆسه‌ى سیاسیی عێراقدا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، «نێچیرڤان بارزانى» ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری هه‌ولێر پێشوازی له «محه‌مه‌د حه‌لبوسى» سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم کرد و جه‌ختیان له ڕۆڵ و ئاماده‌یی و کارا کردنی پێگه‌ى هه‌ردوو پێکهاته‌ى کورد و سوننه له پرۆسه‌ى سیاسیی عێراقدا کردەوە وه‌ک دوو هاوبه‌شى سه‌ره‌کى له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ى شیعه و پێکهاته‌کانى دیکه‌دا.
ھەردووک سیاسەتڤانە عێراقییەکە، هه‌روه‌ها له سەر گرنگیی هاریکارى و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان هێز و لایه‌نه عیراقییه‌کان پێیان داگرت، بۆ هه‌نگاونانى پێویست له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا و دامه‌زراندنى حکومه‌تێک که کۆکه‌ره‌وه‌ى لایه‌ن و پێکهاته عێراقییه‌کان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داوکاریی هاوڵاتیان بێت له دابینکردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارى و ژیانێکى باشتر.
بارزانی و حەلبوسی هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌کانى شه‌ڕى "تیرۆر" و هێرش و په‌لاماره‌کانى ئه‌م دواییه‌ى داعش کرد، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌کانى بۆشای ئه‌منى له نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌دا که له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک شه‌هیدى له ڕیزه‌کانى سوپا و پێشمه‌رگه و هاوڵاتیاندا لێکه‌وته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئەوەش هاتووە" نێچیرڤان بارزانى و حه‌لبوسى جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى کاراکردنى زیاتر و خێراى میکانیزمى هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه کرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وى "تیرۆرستان" و هه‌روه‌ها ساناکردنی ڕێگای پڕۆسه‌ى سیاسى و ئارامى و سه‌قامگیرىی سیاسی له وڵات دا وەک پێویستییه‌کى له پێشینه بۆ سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕى دژى "تیرۆر" لە وڵات دا.