ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە هەرێمی کوردستان،کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404140-ئاهەنگەکانی_سەری_ساڵ_لە_هەرێمی_کوردستان_کوژراو_و_برینداری_لێکەوتەوە
تەندروستیی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی شەوی سەری ساڵ و ژمارەی بریندارەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 58 کەس برینداربوون، دووانیان بە تەقە بووە، گەنجێکیش لە سۆران کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2022 12:48 Asia/Tehran
  • ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە هەرێمی کوردستان،کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەندروستیی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی شەوی سەری ساڵ و ژمارەی بریندارەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 58 کەس برینداربوون، دووانیان بە تەقە بووە، گەنجێکیش لە سۆران کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا دوو کەس بە گوللـە برینداربوون، 13 حاڵەتی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، 30 حاڵەت بەهۆی بەربوونەوە و کەوتنەخوارەوە تۆمارکراون.

هەروەها پێنج حاڵەتی برینداربوون بەهۆی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانەوە و سێ حاڵەتی گەستن بەهۆی ئاژەڵەوە تۆمارکراون.

پێشتریش کوشتنی گەنجێک لە ئیدارەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندرا، کە لەلایەن هاورێیەکیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماری لەدایکبوونی لەشەوی سەری ساڵدا بڵاوکردەوە، کە 57 حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراوە، 30 منداڵی کوڕ و 27 منداڵی کچ بوون.