سەردانی شاندی فراکسیۆنی سەدر بۆ ھەولێر بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی عێراق
میدیاکانی عێراق باسی سەردانی شاندی فراکسیۆنی سەدر بۆ ھەولێری ھەرێمی کوردستانیان کردووە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دۆسیەی پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراقیی «واع»، شاندی دانوستانکاری فراکسیۆنی سەدر ڕۆژی دووشەممە بە سەرۆکایەتیی «شێخ حەسەن ئەلعەزاری» لە میانەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دیدارو سەبارەت بە ھێندێک بابەتی گرینگی جێی سەرنجی ھەردووک لا وتووێژیان کرد.
لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک دۆسیەی پەیوەست بە کاروباری نێوخۆیی لەوانە ڕێککەوتنی دوولایەنە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتیمانی و پێویستیی ھاریکاری بۆ ڕزگاریی عێراق و خۆشکرانی بەستێنی ژیانێکی شیاو بۆ گەلی عێراق لێک درایەوە.
ھەز لەم حاڵەدا «ھۆشیار زێباری» لە بەرپرسانی باڵای پارتی جەختی لە سەر ھۆگریی بەرامبەر بە ئاسۆی ھاوکاری و ھاواھەنگیی دوو لایەنە کردووەتەوە لە ئاراستەی خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەتێک کە وڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی جەماوەری عێراق بێت.