کانونی دوھەم 25, 2022 08:06 Asia/Tehran
  • دیداری سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری ئەم پارێزگایە

رۆژی یەکشەمە بەرواری ٢٣ی کانونی دووھەمی٢٠٢٢ی زایینی «مەهدی شوشتەری» سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ د.«هەڤاڵ ئەبوبەکر» پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا کە لە نێوان «مەهدی شوشتەری» سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و د.«هەڤاڵ ئەبوبەکر» پارێزگاری ئەم پارێزگایە ئەنجامی گرت، ھەردووک لا سەبارەت بە  پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاسانکاری  لە ئاڵوگۆی بازرگانی و ئابووری لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و بە دیاری کراوی پارێزگای سلێمانی و هەروەها چارەسەرکردنی کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم سنورە هاوبەشەکان ڕاوێژو گفتوگۆیان کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەدا دروست کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازیی بانە،مەریوان و قەسری شیرین و هەروەها دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لەم ناوچانەدا تاوتوێ کرا.

سەرپەیڤ