حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌سازی ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه رایگه‌یاند، به‌پێی پێوانه گه‌ردونی و ئه‌ستێره ناسییه‌کان و ئاژانسه‌کانی بۆشایی ناسی جیهانی، ساڵی 2024 له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێر ساڵی کوردی ده‌گۆڕدرێت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ئاماده‌سازیدایه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له‌وساڵه‌دا له هه‌رێمی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێرانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردییه‌وه بڵاویکرده‌وه، نه‌ورۆز چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆر له‌خۆی ده‌گرێت، له‌هه‌موی گرنگتر، ژیاندۆستی و ئازادیخوازی و ته‌بایی نێوان مرۆڤه‌کانه، گه‌لی کوردستانیش یه‌کێک له‌کۆنترین ئه‌و گه‌لانه‌یه که له‌ناو دڵی زاگرۆس‌دا نه‌ورۆزی وه‌ک جه‌ژن ناساندوه‌و سه‌ری ساڵی نوێی به‌ستوه‌ته‌وه به‌و جه‌ژنه‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بینین له‌چاو گه‌لانی دیکه پڕ جۆش و خرۆشتر ئه‌م یاده ده‌کاته‌وه، نه‌ورۆز له‌مڕۆدا وه‌ک که‌لتورێکی نێوده‌وڵه‌تی لێهاتوه، له‌سه‌ر ئاستی ڕێکخراوه جیهانییه‌کان پیرۆزبایی له‌و یاده ده‌کرێت.
راشیگه‌یاند، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساڵانه یادی نه‌ورۆز به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گرێت به‌چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه به‌پێی پێوانه گه‌ردونی و ئه‌ستێره ناسییه‌کان و ئاژانسه‌کانی بۆشایی ناسی جیهانی، ساڵی 2024 له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێر ساڵی کوردی ده‌گۆڕدرێت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ئاماده‌سازیدایه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له‌وساڵه‌دا له ناوەندی هه‌رێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، نه‌ورۆز هێمای خۆڕاگری و به‌رخۆدانی گه‌لی ئێمه‌یه‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ڕێگه به‌هیچ که‌س و لایه‌ک نادات که بیه‌وێت سیمای جوانی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان بشێوێنێت.