داخوازیی فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری بۆ دەست پێکرانی وتووێژی نیشتیمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i406703-داخوازیی_فراکسیۆنی_پارتی_و_هاوپەیمانیی_سەروەری_بۆ_دەست_پێکرانی_وتووێژی_نیشتیمانی
فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2022 15:49 Asia/Tehran
  • داخوازیی فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری بۆ دەست پێکرانی وتووێژی نیشتیمانی

فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیای دا داوای دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بە دوور لە دەستوەردانی دەرەکییان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتی و ھاوپەیمانیی سەروەری دا هاتووە: به‌بێ سه‌درییه‌کان حکومەتی نوێ لە دایک نابێت و ئەوان لەگەڵ ڕێککەوتنی ناو ماڵی شیعییەکانن بە جۆرێک کە کاندیدی ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێردرێت.

هەردوو فراکسیۆنی پارتی و سوننەکان پابەندبوون بە هاوبەشی لەگەڵ کوتلەی سەدرییەکانیان دووپات کردووەتەوە.