نیسان 02, 2022 00:50 Asia/Tehran
  • لە ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ( ھەینی) مانگ لە ئاسمانی هەرێم بینراوە و شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە".

هه‌ر یه‌ک له‌ سعودیە و وه‌قفی سوننی عێراق و هەرێمی کوردستان  ئەمڕۆ شەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.

هاوکات دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق ئاماژەی بەوەکرد" رۆژی ھەینی تەواوکەری مانگی شەعبانە و شەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە". 

 ھاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی موبارەکی رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە .

مەسرور بارزانی،  پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە خەڵکی کوردستان کرد و داوای کرد  ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرپەیڤ